قەرەیلان داوا دەكات رێگری لە ئەنجامدانی شەڕی پەكەكە و پارتی بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

موراد قەرەیلان رایگەیاند، چاوەڕێن رێگری لە ئەگەری روودانی شەڕ لەنێوان ئەوان و پارتیدا بكرێت، دەشڵێت، ئەگەر شەڕ رووبدات ئەوا شتی نەخوازراو روودەدات.

موراد قەرەیلان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوبەری پەكەكە لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ستێرك تیڤی رایگەیاند، ئێستا گومان و نیگەرانی ئەوان ئەوەیە شەڕ لە نێوان پەكەكەو پارتی رووبدات.

وتیشی، “دەمەوێت بە ئاشكرا بڵێم، دەمەوێت ڕێگریی لێ بكرێت، ئەگەر وەها بێت ئەوە ڕووداوی نەخوازراو ڕوودەدات”.

داواشیكرد، رێگری لە شەڕی نێوانیان بكرێت، لەبەرئەوەی شەڕێكی وەها ڕێگا بەرووی مەترسیدا دەكاتەوەو ئەوان وەك پەكەكە دەیانەوێت ئارامی بەدی بێت بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی پەكەكەی بۆ رێگریكردن لە روودانی شەڕ راگەیاند.

لەماوەی رابردودا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا باسی لەوەكرد پەكەكە نیازی كاری تێكدەرانەی لە هەرێم هەیە، لەبەرامبەریشدا پەكەكە وەڵامی راگەیەنراوەكەی دایەوەو تۆمەتەكانی رەتكردەوە، دواتریش مەكتەبی سیاسی پارتی بەشێوەیەكی توند وەڵامی پەكەكەیان دایەوە، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی هەرێمی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا