هازارد دەیەوێت لە كلاسیكۆدا بێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئیدن هازاردی بەڵجیكی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە بە مەشق و ڕاهێنانی چڕ و پڕ بە مەبەستی ئەوەی بتوانێت بە باشترین شێوە ئامادە بێت بۆ كلاسیكۆ.

بە پێی پێگەی دیفینسا سەنتراڵ هازارد هەموو هەوڵ و تواناكانی خستۆتەگەڕ تا بتوانێت بۆ كلاسیكۆ ئامادەیی جەستەیی تەواوی هەبێت تا زێدانی ڕاهێنەر چانسێكی پێ‌ بدات بە مەبەستی بەشداری كردن.

ئەو پێگەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە هازارد هەست دەكات قەرزاری ئەو هەموو باشی و چاكەیەیە كە لە ڕیاڵ پێشكەشییان كردووە هەر بۆیە دەخوازێت بتوانێت كەمێك لەو قەرزە بداتەوە بە یانەكە و بە جەماوەری هاندەر بە پێشكەش كردنی باشترین ئاستی لە كلاسیكۆی كامپ نودا.

جێی باس كردنە ڕیاڵ لە یەك شەممەی داهاتوو بەرامبەر یانەی قادیش یاری دەكات و دواتر ڕووبەڕووی شاختار دۆنتێسكی ئۆكرانی دەبێتەوە لە گەڕی یەكەمی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان پاشان گەشت بۆ باكور دەكات و لە ڕۆژی 24 ی مانگ سەعات 5 ی پاش نیوەڕۆ لە سەر یاریگای كامپ نو بەرامبەر بەرشەلۆنە یاری كلاسیكۆ دەكات.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا