بابان ماڵئاوایی لە جامی عێراق كرد

لە یارییەکانی جامی عێراق و لە شاری کەرکوک بابان بووە میوانی الموصلی و بە لێدانی یەکلا کەرەوە الموصلی بووە براوەی یارییەکە.

لە سەرەتا تیپی خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوتن و ھەر زوو گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد دوای ئەوە کوڕانی بابان یاریگایان کۆنتڕۆڵ کرد و ٢ گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمار کرد و گێمی یەکەمیان بە پێشکەوتن تەواو کرد.

یانەی بابان

لە بەشی دووەمدا یارییەکە بەھێزی زیاتری بە خۆوە بینی ھەردوولا ھەوڵی تۆماری گۆڵیان دەدا بابان گۆڵی دڵنیایی و الموصلیش گۆڵی یەکسانی پێش تەواو بوونی یارییەکە بە چەند خولەکێک خاوەن یاریگا لە لێدانێکی جێگیرەوە گۆڵی یەکسانیان تۆمار کرد و یارییەکە بە ٢ گۆڵ بۆ ھەر لایەک کۆتایی ھات و بە لێدانی یەکلاکەرەوە 5- 4 الموصلی بووە براوەی یارییەکە.

یانەی مەوصڵی كەركوك

دیدار قەرەداخیراگەیاندنی یانەی وەرزشی بابان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا