بڕیاری کەمکردنەوەی باجی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندوو خرایە بواری جێبەجێکردنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی گشتاندنێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان، بڕیاری کەمکردنەوەی %50ـی باجی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندوو دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئاماژە بە کۆبونەوەو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٣/٢٧ و بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورو لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، لە ڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٣/٢٩ ڕەسمی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردە بەڕێژەی لە ٥٠٪ کەمدەکرێتەوەو بڕیارەکەش لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتیەکانی گومرگ جێبەجێ دەکرێت”.

بڕیارەکە بۆ کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورە لە رێگەی کەمکردنەوەی باجی هاوردەی جۆرەکانی مانگا، جوانەگا، گۆلک، مەڕ و بزن لەسەر بازرگانان و هاوردەکارانی ئاژەڵی زیندوو.

بڕیارەکە لەمڕۆ هەینی (29ـی ئاداری 2024) دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ماوەی یەک ساڵ کاری پێدەکرێت و پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت.

 

May be an illustration of text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا