فینلاند پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازی دەگەیەنێتە ئۆکرانیا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە میانی سەردانەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلێکساندەر ستوب سەرۆکی فینلاند بۆ کیێڤ، فینلاند و کیێڤ ڕێککەوتنێکی درێژخایانی هاوکارییە ئاسایشییەکانیان واژۆکرد.

ستوب رایگەیاند، فینلاند پاکێجێکی هاوکاری سەربازی بە بڕی 188 ملیۆن یۆرۆ (202 ملیۆن دۆلار) دەگەیەنێت، کە بریتیە لە بەرگری ئاسمانی و چەکی قورس بۆ سوپای ئۆکرانیا بۆ ئەوەی یارمەتیدەربێت بۆ ” بردنەوە لەم شەڕەدا.”

لەو ڕێککەوتنە 10 ساڵییەدا، ئەو وڵاتەی باکووری ئەوروپا ڕایگەیاندووە، “بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی پاڵپشتی درێژخایەنی سەربازی و سیاسی و دارایی، هەروەها هاوکاری مرۆیی و پشتیوانی پاراستنی مەدەنی بۆ ئۆکرانیا بۆ ئەو ماوەیەی کە پێویستە”.

ئەم ڕێککەوتنە، دوایین گرێبەستی یەک لە دوای یەکی لەم جۆرەی نێوان ئۆکرانیا و پشتیوانە سەرەکییە ڕۆژئاواییەکانییەتی.

ستوب لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کیێڤ ڕایگەیاند، دوایین پاکێجی پشتیوانی کۆی ئاستی هاوکارییە سەربازییەکانی فینلاند بۆ ئۆکرانیا دەگەیەنێتە دوو ملیار یۆرۆ لەو کاتەوەی ڕووسیا لە مانگی دووی ساڵی 2022وەوە هێرشەکەی بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا