ئەمریکا لە کێشەی کۆچبەرانی بیلاڕوس دەکۆڵێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆ بایدن، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی کۆچبەرانی نێوان سنوری بیلاڕوس و پۆڵەندا دەربڕی.

کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکاش ڕایگەیاند، بە وردی چاودێری ڕەوشی کۆچەبەران دەکەین و لە کێشەکانیان دەکۆڵینەوە،  لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ فەڕەنسا.

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بە میدیاکانی ڕاگەیاند نیگەرانیەکانمان بە ڕوسیا و بیلاڕوس گەیاندووە، پێمانوایە ئەم ڕەوشە کێشەیەکی تیادایە”.

دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر ڕوویان لە وڵاتی بیلاڕوس کرد، تاوەکو لە ڕێگەی سنورەکانیەوە بچنە یەکێتی ئەوروپاوە، لە ئێستادا ڕێگە نادرێت ئەو کۆچبەرانە سنورەکان تێپەڕێنن و بارودۆخیان بەرەو خراپی دەچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا