وەزارەتی دارایی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەوانە دەگرێتەبەر كە بەنایاسایی دوو مووچەیان هەیە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی دۆسیەی 4189 فەرمانبەرو خانەنشین ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی دەكات كە بەشێوەی نایاسایی دوو مووچەیان هەبووە.

بەپێی بڕیاری كۆتایی لیژنەی وردبینی و لێكۆڵینەوەی تایبەت بەلیستی فەرمانبەران و خانەنشینان كە ژمارەیان 10819 دە هەزارو هەشت سەدو نۆزدە مووچەخۆر بوو، لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراون.

دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانی یەكلایی كردنەوەی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی كە دوو مووچەیان هەیە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند، لە كۆی 10819 دە هەزارو هەشت سەدو نۆزدە دۆسیەی دوو مووچەیی، دەركەوت كە 4189 چوار هەزارو سەدو هەشتا و نۆ دۆسیەیان بە نایاسایی دوو مووچەیان هەبووە بەپێی ڕیزبەندی.

1_ 1973 كەس بە نایاسایی دوو مووچەی خانەنشینیان وەرگرتووە.

2_ 1849 كەس بە نایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەری و خانەشینیان وەرگرتووە.

3_ 367 كەس بە نایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەریان وەرگرتووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری دۆسیەی سەرجەم ئەو مووچە خۆرە نایاساییانە بە داتاو زانیاری تەواو ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان دەكات تا لە ڕێگای دەستەكانیانەوە ووردبینی لە ڕێكارەكانی بڕین و گێڕانەوەی ئەو بڕە مووچانە بكەن كەلە دوای 1_7_2020 بەدواوە بە نایاسایی وەرگیراوە، پێویستە بەزوترین كات لێیان وەربگیرێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا