دەستەی دەستپاكی هەرێم دەستی بە زانیارییەكانی سامانە سرووشتییەكان ناگات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە دۆسیەی سامانە سروشتییەكاندا دەستەكەیان دەستی بە زانیای ناگات و تەنانەت زانیاریی لەبارەی ئەو دۆسیەیە لەلای چاودێری دارایش نییە.

رۆژی پێنجشەممە، ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵۆی وت: لە دۆسیەی سامانە سروشتییەكاندا زۆر جار ئەوان داوای زانیاری دەكەن لە دیوانی چاودێری دارایی زانیارییەكە لای ئەوانیش نییە بۆیە بەوانیش ناگات.

وتیشی: لە دۆسیەی قاچاخچێتی سەرسنوورەكان دەبوو دەزگا فەرمییەكان زانیارییان بدایە بە ئێمە، بەڵام پێمان نەگەیشتووە، خۆ ئێمە هێزی تایبەتمان نییە بچین لە دەروازە سنوورییەكان دانیشین بزانین چی دەگوزەرێت.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان جەختی كردەوە، كاتێك گەندەڵییەك دەكرێت دەبێت هێزی پۆلیس و ئاسایش سەرچاوەی زانیاری و هاوكاربن بۆ ئێمە و كۆی پرۆسەی دادوەریی، لاوازی سەروەری یاسا و لاوازی دامەزراوە فەرمییەكان كێشەیەكی زۆریشی بۆ ئێمە دروست كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا