روونكردنەوەی حكومەتی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی 20ی ئەیلوول، ئەنجوومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

بە وتەی پێشەوا هەورامانی، یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەی حكومەت، بریتی دەبێت لە تاووتوێكردنی دەرەنجامی سەردانی 14ی ئەم مانگەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا.

سەبارەت بە پرسی مووچەش، وتەبێژی حكومەت وتی: چاوەڕێی ناردنی ئەو بڕە پارەیەین، كە حكومەتی فیدراڵ بڕیاری لەسەر داوە و لەگەڵ گەیشتنی دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەین.

رۆژی 14ـی ئەیلوولی 2023 شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە پێكهاتبوو لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گەیشتە بەغدا گفتوگۆكانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەكان و سەركردە و لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەستپێكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا