هەفتەی داهاتوو ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەكات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ سەرجەم شارەوانییەكان بۆ بابەتی ڕێكارەكانی دابەشكردنی زەوی كۆدەبنەوە و ئامادەكارییەكانیش بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەكەن.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەپەیامێكدا كە راگەیاندنی وەزارەتەكەی بڵاویكردووەتەوە، ئەوەشی خستوەتەڕو، هەر كەسێك كە مووچەخۆر و فەرمانبەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بێت لە ڕاژەی مەدەنی و سەربازی لە بڕیاری وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا دۆخی دارایی باش دەبێت داشكاندن بە ڕێژەی 20% لە كرێی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و ڕسوماتەكان بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا