توركیا دەستی بەجەنگی دەروونی لەدژی كورد كردووە

پۆڵەتیك پرێس:
توركیا ئاستی ئاوی فوڕاتی كەمكردووەتەوە، ئەندامی نوێنەرایەتی ڕێڤەبەری خۆسەری ڕۆژئاواش دەڵێت: توركیا چەندین جەنگی دژی كورد ئەنجامداوە و ئێستاش جارێكی دیكە دەستی بەجەنگێكی دەروونی كردووتەوە و ئاوی رووباری فوڕاتی گرتووەتەوە.

فەتحوڵڵا حوسێنی ئەندامی نوێنەرایەتی ڕێڤەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لەباشووری كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی وت: یەكەم جار نییە توركیا ئاوی ڕووباری فوڕات دەگرێتەوە، توركیا دەیەوێت كوردی رۆژئاوا نەمێنێت‌و بوونی كوردیش قبوڵناكات، بۆیە ئێستاش شەڕی گرتنەوەی ئاو دەكات.

ئەو وتیشی: ئەگەر سنوورێك بۆ توركیا دانەنرێت لە دژایەتیكردنی كورد بەردەوام دەبێت، بۆیە داوای لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش كرد، كە هەڵوێستیان لەو بارەیەوە هەبێت.

ئەو بەرپرسە باسی لەوەش كرد، بە كەمكردنەوە و گرتنەوەی ئاوی فوڕات هیچ كارەساتێكی مرۆیی روونادات‌و ئەوەشی وت: توركیا ناتوانێت بەتەواوی ئاوەكە بگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی بەنداوەكانی توركیا توانای ئەو ئاوەیان نییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردووشدا توركیا چەند جارێك وێستگەی ئاوی (عەلۆك)ی لەسەرێ‌ كانی لەدانیشتوانی شاری حەسەكە گرتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا