بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر دوو تۆمەتبار دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاكی جیادا و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی-نووسینگەی بەكرەجۆ بەهاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە چالاكییەكداو لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نووسینگەی بەكرەجۆ بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر تۆمەتبارێك دەستگیركراو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ش،م،ف لەدایكبووی 2000) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
باسی لەوەشكرد، لە چالاكییەكی ترداو لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتن تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بەكارهێنەرو بازرگانی مادەی هۆشبەرە بووە.

روونیشیكردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ت،س،س لەدایكبووی 2002) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
هێمای بەوەشكرد، پێشتر تۆمەتبار بەهەردوو مادەی ( 446 و 443 لەیاسای سزادان) لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی داواكراو بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا