كونسوڵی ئێران: كاردەكەین بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر بودجەو مووچە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژی سێ شەممە 5-12-2023 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی كرد لە نەسروڵڵا ڕەشنوودی كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێرو وەفدێكی یاوەری.

لە دیدارێكدا كە شاكر حسێن بەرپرسی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەی بوو، تیشك خرایە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان.

لە تەوەرێكی كۆبونەوەكەدا وەزیری دارایی كورتەیەكی لەسەر دواین هەنگاوەكان و گفتوگاكانی نێوان هەرێم و بەغداد لە سەر پرسی بودجەو مووچە بۆ وەفدی میوان خستەڕوو، ئاماژەی بەوە كرد هەوڵەكانیان بەردەوامە بەئاڕاستەی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی عێراق بەو هیوایەی بتوانن بۆ ساڵی داهاتوو پرسی مووچەی فەرمانبەران لەهەموو كێشەو ململانێیەك دوور بخەنەوە و بەیەك پێوانە مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێم وەك تێكڕای مووچەخۆرانی پارێزگاكانی تری عێراق بكرێت.

لەو ڕوەشەوە داوای لەكونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد لە ڕێی پەیوەندیەكانیانەوە هاوكاربن بۆ چارەسەی كێشەكان.

لای خۆیەوە نەسروڵڵا ڕەشنوودی كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی وەزارەتی دارایی دەربڕی و ڕایگەیاند تواناو پەیوەندییەكانی خۆمان بەكاردەهێنین بۆ ئەوەی كێشەكانی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی بودجەو مووچە بەزوترین كات چارەسەر بكرێت.

لەتەوەری كۆتایی دیدارەكەدا كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر باسی لەشایستەی ئەو كۆمپانیا ئێرانیانە كرد كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن و بەهۆی قەیرانی داراییەوە شایستەكانیان دواكەوتووە.

لای خۆشیەوە وەزیری دارایی پابەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی بۆ خەرج كردنی شایستەی كۆمپانیاكان دوپات كردەوەو ڕایگەیاند بەچارەسەربونی كێشە سیاسیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی، كە كێشەی گەورەی ئابوری و دارایی قورسی بۆ هەرێمی كوردستان دروست كردووە، كێشەی سەرجەم كۆمپانیا ئێرانیەكان و كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەكانیش چارەسەر دەبێت، بەتایبەت كێشەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا