سكاڵا لەسەر سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی لوبنان تۆماركرا

پۆڵەتیك پرێس

بەتۆمەتی كەمتەرخەمی و نەگرتنەبەری رێو شوێنی پێویست لە بارەی تەقینەوەكەی بەیروتەوە، سكاڵای لەسەر هەر یەكە لەسەرۆك كۆمار میشێل عەون و حەسان دیاب سەرۆك وەزیران لوبنان تۆماركرا.

مەجد بوتروس حەرب لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوەكردووە بەهۆی ئەوەی بەرپرسان رێوشوێنی پێویستیان نەگرتووەتەبەر بەمەبەستی بەرگرتن لە تەقینەوەك، سكاڵای پێشكەش بە سەرۆكی داواكاری گشتیی دادگای تەمییزی لوبنان كردووە.

باسی لەوەشكردووە، سكاڵاكە پشتی بەستووە بە زانیاری جێگیر و نووسراوێك كە لە ٢٠ی تەمووزدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی دەوڵەتەوە ئاراستەكراوە لەبارەی بوونی بڕێكی زۆر نیتراتی ئامۆنیۆم لە بەندەرەكەدا.

ئەو سكاڵایە دوای ئەوە دێت رۆژی چواری ئەم مانگە تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەیروتی پایتەختی لوبنان روویداو بەهۆیەوە ١٨٠ كەس گیانیان لەدەستداو زیاتر لە شەش هەزار كەسی دیكەش برینداربوون، ئەوەش خۆپیشاندانی خەڵكی لوبنانی لێكەوتەوەو بەهۆیەوە حكومەتی ئەو وڵاتە دەستی لەكاركێشایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا