سەرۆککۆمار و وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە؛ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیی لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بکات و پرسی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێتە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەکی خۆجێی، ئەمڕۆ دکتۆر لەتیف جەمال رەشید پێشوازی لە تەیف سامی، وەزیری دارایی و ئابووری عێراق دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە گەیشتن بە چارەسەرێکی بنبەست بۆ دۆسیەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکرێت.

کۆبوونەوەی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی لەکاتێکدایە، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بوودجەی عێراق گەیشتووتە لووتکە و هەرێمی کوردستان، حکومەتی فیدراڵ بە ”بڕینی قووتی خەڵکی کوردستان” تۆمەتبار دەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا