لەبارەی ناردنی 700 ملیار دیناری دیكە لەلایەن عێراقەوە زانیاری دەخرێتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی زانیارییەكان كە لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە گەیشتووەتە هەرێم، حكومەتی ناوەند تا 18ی ئەم مانگە 700 ملیاری دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەكردوە، تا 18ی ئەم مانگە 700 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم بە مەبەستی دابەشكردنی موچە رەوانە دەكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە دوای تەوابوونی موچەی مانگی تەمموز هەرێم ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی ئاب و بەنیازە بەو 700 ملیارە موچەی مانگی 8 دابەش بكات لەكاتێكدا بەغدا وەك موچەی مانگی 10 بۆ هەرێمی دەنێرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا