مایکڵ ڕۆبن: هاتن بۆ ئەمریکا لە مەسرور بارزانی قەدەغەکراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مایکڵ ڕۆبن، نوسەری ئەمریکی و شارەزای بواری سیاسی دەڵێت، بەرپرسانی دادگای ئەمریکا باس لەوە دەکەن، کۆشکی سپی هاتنە ئەمریکای لە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم قەدەغەکردووە.

مایکڵ ڕۆبن لە نوێترین نوسراویدا ئاماژەی بەوەکرد، نیگەرانییەکی لە ڕادەبەدەر هەیە لەبارەی گەندەڵییەکانی مەسرور بارزانی و کۆشکی سپی هاتنە ئەمریکای لە مەسرور بارزانی قەدەغەکردووە.

وتیشی، کاتێک درۆنەکەی تورکیا لەنزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی کەوتەخوارەوە ئەو کاتەی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەو نزیکانە بوو، تیمەکەی مەسرور بارزانی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە تێیدا لۆمەی قوربانییەکانیان دەکرد لەجیاتی ئەنجامدەرانی هێرشەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئیدارەکانی ترەمپ و بایدندا، ئەمریکا ساڵانە نزیکەی چارەکە ملیارێک دۆلاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابینکردووە، بەڵام حکومەتی ئەمریکا ئەم پارەیەی داوەتە وەزارەتی پێشمەرگە کە بارزانی خۆی سەرپەرشتی دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لەو فەرمانبەرانەی کە خزمەتی ئەجێندای سیاسی مەسرور بارزانی ناکەن و لەژێر دەسەڵاتی خێڵەکەیدا نین دەڵێن چاویان بە مووچەکانیان نەکەوتووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا