پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی قەزای رانیە ڕایگەیاند، لەکاتی سەردانی لیژنە هاوبەشەکاندا بۆ چەند شوێنێکی جیاواز دەست بەسەر بڕی 150 کیلۆ گۆشتی بەستوودا گیرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە28ی ئادار، قائیمقامیەتی قەزای رانیە بڵاویکردەوە،” دوێنی چوارشەممە27ی ئادار، لەکاتی سەردانی لیژنەکەیان بۆ چەند شوێنێکی جیاواز دەست بەسەر بڕی 150 کیلۆ گۆشتی بەستوودا لە دوو گۆشت فرۆشدا گیرا، کە شیاوی خواردن نەبوو”.
ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لە گۆشت فرۆشەکان مۆڵەتی ڤێتێرنەری نەبووە و داوایلێکرا مۆڵەت دەربهێنێت.
جەختیکردەوە، پێویستە سەرجەم گۆشت فرۆشەکان پابەندی تەواوی ڕێنماییەکانی ڤێتێرنەری و تەندرووستی بن لەپێناو سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان.