ئەنجومەنی وەزیران: هەر رێكارێكی جیاكاری لە دژی هەرێمی كوردستان رەتدەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی چوارشەممە 21_6_2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەن و ئادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حكومەت، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان داوا لە حكومەتی عێراق دەكات كە لە كاتی جێبەجێكردنی بڕگە و مادەكانی بودجە لە دوای كەوتنە بواری جێبەجێكردنی، پێداچوونەوە بكات بە بڕگە و مادە هەمواركراوەكان كە تاوەكو چەند لەگەڵ كارنامەی حكومەتی فیدراڵ دەگونجێن و تاچەند شایانی جێبەجێكردنن و پێویستە میكانیزمی شیاو بە ئاراستەی خەرجكردنی شایستەكانی هەرێم دابنرێت و هەر رێكارێكی جیاكاری لە دژی هەرێمی كوردستان رەتدەكەینەوە.

لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەرێمی كوردستان پابەندییە دەستورییەكانی خۆی بەجێگەیاندووە و هیچ بیانوو و پاساوێكیش بۆ هەر رێكارێكی جیاكاریی بەرامبەر هەرێمی كوردستان نەماوە، بە تایبەتیش پاساوی نەوت كە پێشتر هەمیشە دەكرایە بیانوو بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان و بێبەشكردنی لە شایستە داراییەكانی، بۆیە ئێستا ئەركە لەسەر حكومەتی فیدڕاڵی، یاسای بودجە جێبەجێ بكات و تەواوی شایستە داراییەكانی هەرێم خەرج بكات لە پێش هەمووشیەوە تەرخانكراوی خەرجی مانگانەی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم و هێزەكانی پێشمەرگە بە گوێرەی ئەو ژمارانەی لە ناو خشتەكانی بودجەدا جێگیركراون لە دوای جێبەجێكردنی یاسای بودجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا