دادگای فیدڕاڵی ئەمڕۆ لەسەر چەند سکاڵایەکی تایبەت بە کوردستان کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، لەسەر دوو سکاڵای تایبەت بە پاشەکەوتی و مووچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و سکاڵایەک لەسەر چوار کاربەدەستی هەرێم کۆدەبێتەوە.

سکاڵای یەکەم تایبەتە بە بڕیاری پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم و داوا دەکرێت، دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری ژماە 61ـی ساڵی 2020ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە. کە تایبەتە بە بڕیاری پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و داواش دەکرێت مافی فەرمانبەران بپارێزرێت.

سکاڵای دووەم تایبەتە بە پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم و، داوا دەکرێت دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری ژمارە 56ـی ساڵی 2015ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نایاسایی لەقەڵەم بدات کە تایبەتە بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم.

سێیەم سکاڵا، تایبەتە بە سکاڵای لایەنێک لەسەر چوار بەرپرسی باڵای حکومەتی هەرێم، ئەوانیش هەر یەک لە وەزیری دارایی و بەرێوەبەری گومرگ و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا تۆمارکراوە.

بەپێی وتەی لایەنی سکاڵاکار، ئەم چوار بەرپرسە رێگریان کردووە لە هاوردەکردنی کەلوپەلی پزیشکی خێرخوازی هاوردە بکەن و لێخۆشبوونیان بۆ نەکراوە لە دەروازەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا