پووتین: بەلامانەوە گرنگە بزانین کێ فەرمانی ئەنجامدانی هێرشە تیرۆرستییەکەی مۆسکۆی داوە

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی رووسیا رایدەگەیێنێت، سەرەڕای ئەوەی ناسنامەی هێرشکارەکان ئاشکراکراون، بەڵام بەلای رووسیاوە ئەوە گرنگە کە بزاندرێت کێ فەرمانی ئەنجامدانی هێرشە تیرۆرستییەکەی هۆڵی كرۆكۆس-ی داوە.

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە رۆژی دووشەممە (25ـی ئادار) سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی رووداوەکەی مۆسکۆ ئەنجامیدابوو ووتی، ” ئێمە دەزانین ئەم تاوانە لایەنێکی ئایدۆلۆجیی توندڕەو ئەنجامیداوە کە جیهان چەندین سەدەیە شەڕی بنەبڕکردنی دەکات، بەڵام ئەو پرسیارە دەبێت لە خۆمان بکەین: کێ سوود لەم کردەوەیە دەبینێت؟ رەنگە ئەم رووداوە درێژکراوەی ئەو زنجیرەیە بێت کە لەساڵی 2014ەوە لەلایەن نیۆنازییەکانی کیێڤ دژ بە وڵاتەکەمان ئەنجامی دەدەن”.

پووتین لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “ئێمە دەزانین کێ ئەو کارەی ئەنجامداوە، بەڵام بەلامانەوە گرنگە بزانین کێ فەرمانی بە ئەنجامدانی کردووە”.

سەرۆکی رووسیا چەند جارێک بەشێوەی راستەوخۆ ئۆکراینای بە ئەنجامدانی هێرشەکەی سەر هۆڵی بۆنەکانی کرۆکۆس‌ی رووسیا تۆمەتبارکردووە کە بەهۆیەوە زیاتر لە 130 کوژراون و 150 کەسیش بریندار بوون. ڤلادیمیر پووتین دەڵێت، “مەبەست لە ئەنجامدانی هێرشەکە بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەراوكێیە بۆ ئەوەی لەکاتی پێشڕەویکردنی هێزەکانی رووسیا لە ئۆکراینا، حکومەتی ئەو وڵاتە بە هاوڵاتییەکانی بڵێت هێشتا کیێڤ هەموو شتێکی لەدەست نەداوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا