یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو ڕاگەیەنراوێکی هاوبەش بڵاودەکەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەر یەك لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕٍان، كۆمەڵی دادگەریی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوێكی هاوبەش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، كۆمەڵی دادگەریی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنن لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن و پێویستە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەمواربكرێتەوە.

لە راگەیەندراوە هاوبەشەكەدا هاتووە: لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین ، پێویستە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەمواربكرێتەوە و هاوتەریب كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كارا بكرێتەوە.

هەر چوارلایەنەكە جەخت لەوە دەكەنەوە لایەنە سیاسییەكان كەشێكی گونجاوو سەقامگیر فەراهەم بكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و دیموكراتیانە.

راگەیەندراوە هاوبەشەكەی ئەو چوار لایەنە دوای كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان هات كە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردنەکانی یەكێتی بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا