شارەوانی و هێزە ئەمنییەکانی هەولێر خانووی هاوڵاتییەک دەڕوخێنن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژێك پێش جەژن هێزەکانی زێرەڤانی و شارەوانی لەهەولێر خانووی هاووڵاتیەکیان ڕوخاند، خاوەنی خانووەکەش دەڵێت، “بەقورعان خەوتبووم کە ڕوخاندیان”.

لایخۆیەوە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس باسی لەوەکرد، “کەمێک بەر لە ئێستا لە گوندی تورەق کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای  هەولێر لەسەر رێگای  موسڵ، هێزە ئەمنییەکان و شارەوانی هاتوونەتە ئەم خانووە و ڕوخاندوویانە، خاوەنی خانووەکەش دەڵێت وەختی خۆی ئەم زەوییەم بە 30 وەرەقە کڕیوە”.

لەوبارەیەوە خاوەنی خانووەکە بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “ساڵی 2014 و 2015 ئەم زەوییەم کڕی و ئەو کاتە پێیانوتم کە ڕێپێدانی هەیە و هیچ کێشەیەکی نییە”.

وتیشی، “کوڕەکەم بە دەستمەوە بووە فڕێیاندا و سەری بەر ئەو بلۆکانە کەوت، ئێستاش دایکم و خێزانم کوڕەکەیان بردووەتە نەخۆشخانە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “مامم شەهیدە باوکم لە سەنگەردا گولـلەی بەرکەوتووە، خاڵم شەهیدە، کوڕی پورم داعش سەری بڕی، خۆم چەندین جار چوومەتە گوێڕ”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا