پەیكەرەی ئەنجومەنی راژەی فەرمانبەران پەسەند دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆك وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی كرد كە‌ تایبە‌ت بوو بە ئە‌نجومە‌نی راژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی هە‌رێم و تێیدا پەیكەری ئەنجومەنەكە پەسەند كرا.

لە ‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا كە‌ ئەمڕۆ 19-7-2022 لە هەولێر بە‌ڕێوە‌چوو، هە‌ریە‌كە‌ لە‌ رێباز حە‌ملان یاریدە‌دە‌ری سە‌رۆكی حكومە‌ت بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و ئەنجومەنی گشتی راژە و دكتۆر ئومێد سە‌باح سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئامادە‌ی بوون، هەڵسەنگاندن كرا بۆ بڕیارەكانی كۆبونەوەی پێشوو لەگەڵ جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكانی.

هاوكات گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی چۆنییە‌تی كارو رۆڵی ئەنجومەنی گشتی راژەو رێكخستنەوەی میلاكات، ئاماژە بەوەشكرا كە یەكێك لەئامانجەكانی ئەم ئەنجومەنە پەرەپێدانی ژێرخانی حكومەتە لە‌ پرسی رێكخستنەوەی میلاكات و درێژەپێدانی ریفۆرمی ئیداریی و رێكخستنی پلە بەندی راژەی فەرمانبەران لە كەرتی گشتی بەپێی پێویستی و پسپۆڕییان و دیاری كردنی پلە و وەسفی وەزیفی فەرمانبەران لە ناو دامەزراوەكانی حكومەت پشت بەست بە میلاكاتی ئە‌لكترۆنی كە بڕیارە دروستبكرێت.

هە‌روە‌ها لە ‌كۆبوونە‌وە‌دا جە‌ختكرایە‌وە‌ كە لەڕێی ئەنجومەنی راژەوە كاربكرێت لەسەر چۆنییە‌تی راگرتنی هاوسە‌نگی كارگێڕی و رێكخستنەوەی هە‌یكە‌لیە‌ت و دووبارە دابەشكردنەوەی فەرمانبەران بەسەر وەزارەت و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی زانستی و گونجاوتر.

هەر لە كۆبونەوەكەدا هەیكەلیەتی ئەنجومەنی راژە پەسەند كراو بڕیاردرا كە دەست بكرێ بەپڕكردنەوەی پەیكەرەكە لەچوارچێوەی یاسای چاكسازیدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا