سەرۆککۆماری عێراق و باڵیۆزی ئێران لە بەغداد چەند پرسێک تاوتوێدەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت ھیوای بەھاوکاری و ھەماھەنگی زیاترە لە ھاوکاری و سودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی تایبەت بە بنیاتنانی بەنداوەکان، کە ئێران ئەزموونێکی زۆری لەو بوارەدا ھەیە.

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد لەگەڵ محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغداد کۆبووەوە و رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆڕبەندی وڵاتانی ھەناردەکاری غاز لە جەزائیر گرنگ بوو بۆ گرتنەبەری ستراتیژێک کە ھاوسەنگی لە نێوان ئاسایشی وزە و کەمکردنەوەی دەرھاویشتەی غاز بەدیبھێنێت کە کاریگەری لەسەر ژینگە ھەیە.

وتیشی، عێراق ھیوای بەھاوکاری و ھەماھەنگی زیاترە لە ھاوکاری و سودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی تایبەت بە بنیاتنانی بەنداوەکان و بەڕێوەبردنی دۆسێی ئاو کە ئێران ئەزموونێکی زۆری لەو بوارەدا ھەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا