قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو گوڵاڵە حاجی ئەحمەد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوانەی کۆچکردوو خاتوو گوڵالە حاجی ئەحمەد کەریم دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم:

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو گوڵاڵە حاجی ئەحمەد کەریم

برای بەڕێزم کاک حەمە تۆفیق گەڵاڵی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (گوڵاڵە حاجی ئەحمەد کەریم) خوشکی شەهید تایەر و شەهید زایەر گەڵالی و خوشکی کاک حەمە تۆفیق و کاک حەمە رەشید-م بیست.

کۆچکردوو خاتوو (گوڵاڵە) خانمێکی نیشتمانپەروەر و ماندوونەناس بوو، لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەری گەلەکەمانە کە چەندین قوربانییان لەو پێناوەدا داوە. بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.

خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا