وەزارەتی نەوتی عێراق: کۆمپانیا بیانییەکانی هەرێم رێگری لە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ساڵڕۆژی دەرکردنی بڕیاری دادگای ناوبژیوانیی پاریس بۆ راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، وەزارەتی نەوتی عێراق بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە و کۆمپانیا بیانییەکانی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێم بە هۆکاری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تۆمەتبار دەکات.

رۆژی دووشەممە (25ـی ئاداری 2024) کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵرۆژی بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانیی پاریس، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکی 11 خاڵیدا، هۆکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە دەڵێت. “ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ى كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان كارده‌كه‌ن و زۆرینه‌یان به‌شێكن له‌ كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان رێگرى ده‌كه‌ن له‌وه‌ى نه‌وته‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌كه‌ راده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێم بكرێت و له‌ چوارچێوه‌ى یاساى بودجه‌ى گشتى فیدراڵیدا بفرۆشرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ئاماده‌بن به‌پێى یاسا نه‌وته‌كه‌ راده‌ستبكه‌ن، ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كى كورتدا هه‌نارده‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌”.

وەزارەتی نەوتی عێراق باس لەوەش دەکات، پێشتر ئامادەیی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئاشکراکردووە بەڵام کۆمپانیا نەوتییەکان رێگرن.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، “تێچووی نەوت لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دیاریکراوە کە بڕەکەی 6.9 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک و لەکاتێکدا کۆمپانیاکانی کارکردن لە هەرێم داوای سێ هێندەی ئەو بڕە دەکەن”.

له‌باره‌ى زیانه‌كانى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وت، كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “عێراق نزیكەی 11 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە لە راگرتنی نەوتی هەرێم و داهاتی كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیش به‌ڕێژه‌ى 60% كەمیكردووە”.

وەزارەتی نەوتی عێراق باس لەوەشدەکات، ئاگاداری ئەو قەرزانە نین کە کۆمپانیا نەوتییەکان باسی دەکەن و بەھیچ شێوەیەکیش ناچنە ژێرباری مەرجی پێشوەختەی کۆمپانیاکانەوە و پێویستە کۆمپانیا نەوتییەکان رێز لە سەروەری و یاساکانی عێراق بگرن.

رۆژی 25ـی ئاداری ساڵی 2023ەوە هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگەی تورکیاوە لەسەر سکاڵای عێراق لە دژی تورکیا لەلایەن دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتیی پاریس راگیراوە و تورکیا ناچارکراوە بە پێبژاردنی ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار بە عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا