پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ مەحمود سەنگاوی، لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەكەدا كە بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر ئامادەبوو، دۆخی ئەمنی و سەربازی گەرمەسێر و جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش لە سنووری حەمرین و ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
لایخۆیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵەكانی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێر، ھێزی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایش، دژەتیرۆر، کۆماندۆی کوردستان و ھێزەکانی ناوخۆی كرد كە لێبڕاوانە لە راپەڕاندنی ئەركەكانیان بەردەوامن.
وتیشی، “هەوڵی بێوچاون و شەونخوونی ئێوە فاكتەری ئارامی و ئاسایشە لە ناوچەكە، بۆیە داواكارم بەهەمان رۆحییەتەوە درێژە بە ئەركەكانتان بدەن و كوردستان و خەڵكەكەی وەك چاوتان بپارێزن”.