سەرۆک کۆماری عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا گفتوگۆیان لەبارەی پرسی بودجە و مووچەی هەرێمەوە کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمڕۆ لە بەغدا پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا کرد و تاوتوێی پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە24ی ئادار، سەرۆکایەتی کۆمار ڕایگەیاند، د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، لە بەغدا پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا کرد و بەردەوامبوونی پەیوەندی پتەوی نێوان عێراق و ئەمریکایان دووپاتکردووە، هەروەها سەرۆک کۆماریش داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە پرسی بودجە و مووچەوە دەکات.

لە دیدارەکەی نێوانیاندا، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێکرا و سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و لێکگەیشتنە سیاسییەکان.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەردوولا خوازیارن درێژە بە گفتوگۆکان بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا