کەشوهەوای رۆژانی جەژنی نەورۆز بڵاوکرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ رۆژی سێشەممە (19ـی ئاداری 2024)، “بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت‌و باران بارین ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە، هەروەها هەندێ کات نمە باران دەگۆرێت بۆ بارانى مامناوەند و لێزمە باران و هەورە تریشقە، و ئەگەرى تەرزە بارین لە هەندێک ناوچەی شاخاوی لە ئارادایە”.

باس لەوەشدەکات، پلەکانی گەرما لەو رۆژەدا نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژی پێشووتر.

سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی چوارشەممە (20ـی ئادار) کە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی تایبەت بە جەژنی نەورۆز، دەستەی کەشناسی ئاشکرایکرد، لەو رۆژەدائاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتى لەگەڵ باران بارین لە هەندێ کاتدا بارانى مامناوەند دەبێت لەشەودا کەشەکە جێگیر دەبێت وە هەندێ کات لەگەڵ بارانەکە هەورەتریشقەشی دەبێت.

ئاشکراشیدەکات، پلەکانی گەرما لە یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا بە جێگیریی دەمێنێتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە رۆژی چوارشەممە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 21 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

کۆمەڵەی هونەریی میللی شاری سلێمانی هەڵدەستن بە سازدانی چەند چالاکییەک لە شاری سلێمانی بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە (20ـی ئادار) چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەورۆز بەڕێوەبچێت و کۆمەڵەی هونەریی میللی کوردی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاندبوو، “بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی کوردان، ناوازەیە کاری دەستڕەنگینی و پێشانگای کلتووریی و شێوەکاری بە درێژایی هەموو شەقامی سالم نمایش دەکرێت، هەروەها نمایشی ئۆتۆمبێلی کلاسیک دەکرێت کە مۆدێلییان لەساڵانی 1940ە، لەگەڵ چەندین چالاکی هەمەڕەنگی دیکە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا