پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە ماوەی ١٠ رۆژی داھاتوودا پرۆسەی دەرھێنانی پاسپۆرت لە ھەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێدەکاتەوە.
عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، زیاتر لە مانگێک و ١٥ رۆژە بەھۆی نەبوونی دەفتەری پاسپۆرت و چەند گرفتێک لە کارگەی بەرھەمھێنانی دەفتەری پاسپۆرت لە بەغداد، پرۆسەی دەرکردنی پاسپۆرت لە سەرانسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان راگیراوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، وەزارەتی ناوخۆ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەوروپی کردووە بۆ بەرھەمھێنانی دەفتەری پاسپۆرت و لە ماوەی ١٠ رۆژی داھاتوودا پرۆسەی دەرکردنی پاسیۆت دەستپێدەکاتەوە و ھاووڵاتیان دەتوانن دەست بە مامەڵەی بەدەستھێنانی پاسپۆرت بکەن.
بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەى خستەڕوو، گرفتەکە جگە لە ناوخۆی عێراق باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانی لە وڵاتان گرتەوە و لە ماوەی ١٠ رۆژی داھاتوودا ئەو گرفتە لە ناوخۆ و دەرەوەش چارەسەر دەکرێت.