کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و باران دەبارێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن ئەگەری بارنبارین لە هەندێک ناوچە لە ئارادایە.

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزانیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی هەرێم، رۆژی شەممە (16-3-2024) ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری بارینی پروشکە باران لە هەندێ ناوچەدا، پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلەی سیلیزی، نزمتر دەبنەوە براورد بە تۆمارەکانی دوێنێ هەینی.

هەر بە گوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسیی هەرێم، رۆژی یەکشەممە (17-3-2024) ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە گەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ ناوچەدا و پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ رۆژی یەکشەممە بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : 20  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا