توركیا سنوری ئامێدی بۆردومان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئاڤاشین و ئاقاری گوندی سیتە و چیای كورەژار لە سنووری ناحیەی شیلادزێ و گەلی رەشاڤە لە سنووری ناحیەی دێرەلووكیان بۆردوومان كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا ئاڤاشین و ئاقاری گوندی سیتە و چیای كورەژار لە سنووری ناحیەی شیلادزێ و گەلی رەشاڤە لە سنووری ناحیەی دێرەلووكیان بۆردوومان كرد، تا ئێستا زیانەكانی بۆردومانەكە نەزانراوە.

لە شەوی رابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەشت جاری دیكە چیای كورەژار بۆردوومانكراوە.

ئەم بۆردومانانەی توركیا دوای سەردانەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دێت بۆ ئەو وڵاتە، وەكو میدیاكانی نزیك لە پەكەكە بڵاویانكردەوە، دەوڵەتی توركیا ئامادەكارییەكانی بۆ هێرشكردنە سەر باشوری كوردستان تەواوكردووە و بەشێك لە هێزەكانی لە ئیدلب‌ و عەفرین كشاندووەتەوە و گواستویەتیەوە بۆ ناوچەی شەمزینان ‌و چەلێ لە پارێزگای جولەمێرگ لە باكوری كوردستان، كە هاوسنورە لەگەڵ ئامێدی ‌و سیدەكان لە باشوری كوردستان.

وەك میدیاكانی نزیك لە پەكەكە ئاماژەیان بۆكردووە تەنها فەرمانی هێرشكردنەكە ماوە و رەنگە دوای جەژنی رەمەزان ئەو هێرشە دەست پێبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا