ترەمپ و بایدن جارێکی تر رووبەڕووی یەک دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆو بایدن، سەرۆکی ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە جارێکی تر دەچنە کێبڕكێی یەکترییەوە بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمریکا لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا، ئەمەش پاش بەدەستهێنانی زۆرترین نوێنەر لە هەڵبژاردنە بەراییەکان و بوون بە بەربژێری کۆتایی پارتەکانیان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ.

رۆژی سێشەممە 13ـی ئادار، هەڵبژاردنی بەرایی لە چوار ویلایەت و ناوچەیەکی ئەمریکا بەڕێوەچوو، کە تێیدا ئەنجامەکان بۆ پارتی کۆمارییەکان و جۆو بایدنی سەرۆکی ئێستا دڵخۆشکەر بوون و زۆرترین نوێنەری بەدەستهێنا.

دۆناڵد ترەمپی 77 ساڵان، لە هەڵبژاردنی سێشەممەی مەزن کە لە 5ـی ئادار بەڕێوەچوو، توانی بەسەر نیکی هەیلیی کۆتا رکابەری پارتەکەی سەرکەوێت و بەفەرمی ببێتە کۆتا بەربژێری کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ.

بەربژێرییکردنی ئەو دوو رکابەرە تەنیا لەسەر رێورەسمە حزبییەکانی پارتەکانیان ماوەتەوە و بڕیارە لە هاوینی ئەمساڵ بەشێوەیەکی فەرمی وەک بەربژێری کۆتایی بناسێندرێن.

جۆو بایدنی تەمەن 81 ساڵان پاش بەدەستهێنانی زۆرینە دەنگی نوێنەرانی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی رۆژی سێشەممەدا ووتی، “شەرەفێکی گەورەیە کە دەنگدەران جارێکی تر دەرفەتی بەربژێرکردنەوەمیان کرد بە راستی، لە کاتێکی هەستیاردا کە هەڕەشەکانی ترەمپ لە هەموو کات مەترسیدارترن”.

لەهەمانکاتدا، دۆناڵد ترەمپ ناودارترین بەربژێری کۆمارییەکانە و توانی ئەنجامی هەڵبژاردنە بەراییە یەک لەدوای یەکەکان لەو رکابەرانە بباتەوە کە سەدان ملیۆن دۆلاریان بۆ شکستپێهێنانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، خستبووە کار.

کامپینەکەی دۆناڵد ترەمپ بە درووشمی “داخستنی سنوورەکان” و توندکردنەوەی یاسای پەنابەریەتی و دەکردنی پەنابەرانی نایاسایی دەستیپێکردووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، ترەمپ بەڵێنی شەڕکردنی گەندەڵی و برەودان بە کەرتی ناوخۆیی ووزەی ئەمریکا و باج و شەڕی ئۆکراینا و “گێڕانەوەی ناوبانگی جیهانیی ئەمریکا” داوە و هەوڵی دووبارە گەڕانەوە بۆ کۆشکی سپی دەدات.

رۆژی 5ـی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەری 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، دۆناڵد ترەمپ و جۆو بایدن، هاوشێوەی ساڵی 2020 جارێکی تر رکابەرایەتیی یەکتر دەکەن بۆ بوون بە سەرۆکی 4 ساڵی داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا