لەتیف رەشید: دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان دەستورین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆککۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان دەستورین و ھیچ لایەنێکی فەرمیش نییە کە بیەوێت ئەو دەسەڵاتانەی لێ وەربگرێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “حەدەس”، د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، وەرگرتنەوەی دەسەڵاتەکان لە ھەرێمی کوردستان رێی تێناچێت، چونکە دەستورین و ھیچ لایەنێکیش نییە بیەوێت ئەو کارە بکات.

سەبارەت بە کێشەکانی ھەرێم و بەغداد سەبارەت بە بودجە و نەوت دەڵێت، دانوستانەکان بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنیان.

لەبارەی پرسی کشانەوەی ھێزی ھاوپەیمانانیش رایگەیاند، ئەو پرسە بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە و مانەوەشیان لە وڵاتدا، پەیوەستە بە مەترسییەکانی داعشەوە، لەگەڵ ئەوەشدا سوپای عێراق ئامادەیە بۆ تەحەددای ناوخۆیی و دەرەکی.

سەرۆککۆمار دووپاتیشدەکاتەوە، ناتوانن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا پشتگوێ بخەن، لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا باشە.

لەبارەی ھێرش و پەلامارەکانی وڵاتانی دراوسێشەوە باسی لەوەکرد، دژی پێشێلکاریی ئەمنیین لە وڵات جا لە ھەرلایەنێکەوە بێت بە تورکیاشەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ تورکیا بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا