پۆڵەندا داوای هێز لە ئەمریکا دەکات بۆ پاراستنی سنورەکانی لە کۆچبەران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا لۆکاش یاسینا وتی، وڵاتەکەی هیوای ئەوەی هەیە هێزەکانی ناتۆ بگەنە پۆڵەنداو لەسەر سنوری نێوان بیلاڕوس و پۆڵەند بڵاویان بکەنەوە، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران.

ئاماژەی بەوەشدا، سەبارەت بە قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنور ئێمە پاڵپشتی وڵاتانی یەکێکی ئەوروپا و ناتۆ وەردەگرین، هەروەها سەربازانی بەریتانیاش گەیشتوونەتە ناوچەکەمان و لە وڵاتانی دیکەشەوە یەن.

جەختی لەوەش کردەوە، سەربازانی ناتۆ لە ناوچەکەمان زیاتر دەکەین لەوەی کە ئێستا هەیە، وتیشی پۆڵەندا داوای هێزی زیاتر لە ئەمریکا دەکات.

ڕوونیشی کردەوە، کە ڕەنگە سنورمان لەگەڵ بیلاڕوس بە ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر و هێڵی ئاسنین دابخەین، بەڵام تا ئێستا بڕیارمان نەداوە سەبارەت بەوە.

لە ماوەی ڕابردووشدا، دەزگا میدیاییەکانی پۆڵەندا ئاماژەیان بە بڕیارێکی وەزارەتی بەرگری ئیستۆنی کرد، کە نزیکەی 100 سەرباز دەنێرێت بۆ پۆڵەندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا