پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی بەبڕی زیاتر لە 187 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە12ی شوبات، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە،” له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له 187 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژه‌كه‌ش بریتییه له دانانی 2 محاویله‌ی 400 كه‌ی ڤی ئه‌ی بۆ مساعدی هه‌ردوو محاویله‌ی ژماره 28+29 له‌فیده‌ری 173ی وێستگه‌ی چوارباخ بۆ گه‌ڕه‌كی قالاوا، دانانی 2 محاویله‌ی مساعد بۆ محاویله‌ی 13 فیده‌ری 21 له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی محاویله‌ی 13 له‌سنووری سیانه‌ی شه‌هید چاكسازی تۆڕی كاره‌بای ماڵان له‌گه‌ره‌كی به‌ختیاری له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/رۆژئاوا.
ڕوونیکردەوە، بودجه‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له 187.226.500 ته‌نها سه‌دو هه‌شتاوحه‌وت ملیۆن و دوو سه‌دو بیست و شه‌ش هه‌زارو پێنج سه‌د دینار و بڕیاره له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.