عێراق هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی کرێکاری بیانی دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشکرای کرد، رێوشوێنی کەمکردنەوەی کرێکارانی بیانی و نایاسایی لە وڵاتەکە دەگیرێتەبەر.

ئەمڕۆ هەینی عادل رەکابی، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، “زۆرێک لە کرێکارانی بیانی بەشێوەی نایاسایی دێنە عێراق و نیشتەجێ دەبن”.

جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە بەڕێوەبەرایەتی نیشتەجێبوون و وەزارەتی ناوخۆ لە هەماهەنگیدابن بۆ کەمکردنەوەی کرێکارانی بیانی نایاسیی، چونکە کار یەکێکە لە مافەکانی هاوڵاتیانی عێراق.

وتیشی: چەن گەڕێکی پشکنین لەلایەن بەشی کاری پارێزگای میسان بۆ کۆمپانیا بیانییەکان بەڕێوەدەچێت بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا