ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی وەزیری پەروەردەو نوێنەری خوێندكارانی پۆلی 12 ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری خوێندكارانی پۆلی 12 دوای گەڕانەوەیان لەشاری هەولێرو كۆبوونەوەیان لەگەڵ ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە گەڕانەوە بۆشاری سلێمانی و ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەیان لەگەڵ وەزیری پەروەردە ئاشكراكرد.

لەوبارەوە كۆشینا كۆسرەت، نوێنەری خوێندكارانی پۆلی 12 بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئێمە وەك نوێنەری خوێندكارانی ناڕازی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری پەروەردە لەشاری هەولێر كۆبووینەوە، چوارخاڵمان خستەڕوو، خاڵەكان بریتی بوون لە كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن و هاوكات بابەتەكانی داخڵبوون لە سێ‌ بابەتەوە بكرێتە چواربابەت، خوێندنی ناو هۆڵەكانی خوێندن درێژبكرێتەوە بۆئەوەی فریای پرۆگرامی خوێندن بكەوین، لەگەڵ دواخستنی تاقیكردنەوەی نیشتمانی كۆتایی ساڵ و دەستكاری كردنی ساڵنامەی خوێندن.

وتیشی: لەكۆبوونەوەكەدا وەزیری پەروەردە لەكۆی ئەو چوار خاڵە سێ‌ خاڵی بۆ جێبەجێكردین و بڕیاریدا، كە كاتی خوێندنی ناوپۆلمان بۆ زیادبكات و لە 20 رۆژە بۆی كردین بە 45 رۆژ، هاوكات لەبارەی داواكاری لەسێ‌ سفرەوە بكرێت بە چوار سفر بۆ داخڵبوون بڕیاریدا 5 نمرە بدرێت بە خوێندكاران بۆ داخڵبوون، لەلایەكی دیكەوە بڕیاریدا كاتی تاقیكردنەوەی وەزاری لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و ئەو شوێنانەی بایكۆتبووە، لە كاتی خولی دووەمی خوێندكارانی هەولێرو دهۆك ئێمە تاقیكردنەوەی خولی یەكەم ئەنجام دەدەین وە خولی دووەمی ئێمە دەكەوێتە خولی سێیەمی ئەو شوێنانەی كە بایكۆتی تێدانەكراوە.

روونیشیكردەوە، داوامانكرد لەبری ئەوەی وەك ساڵانی پێشوو، هەموو رۆژێك بەسەریەكەوە تاقیكردنەوەی خولی دووەم ئەنجام بدەین وەك، بۆمان بكرێت بە رۆژ نارۆژێك، ئەو داوایەشمان جێبەجێكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا