وەزیری دەرەوەی سعودیە دوای نۆ ساڵ گەیشتە تاران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە17ی حوزەیران، دوای نۆ ساڵ وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە تاران و لەلایەن هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێشوازی لێکرا.

ئەمڕۆ شەممە، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە تاران و لەلایەن حوسێن ئەمیرعەبدوللەهیان، هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێشوازی لێکرا.

هاوکات، عەلی ڕەزا عینایەتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کەنداو لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونیکردەوە، پەیوەندییەکانی ئێران و سعودیە هاوپەیمانێتییەکە بۆ ئاشتی و گەشەسەندن.

لەکاتێکدا، لەدوای پچڕانی پەیوەندییەکانی سعودیە و ئێران، ئەمە یەکەمین سەردانی وەزیری دەرەوەی سعودیەیە بۆ تاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا