لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە28ی کانونی دووەم، ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە.

ئیدارەی ڕاگەیاندنی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە نۆ وڵاتی گەورە هەناردەکاری نەوتەوە لە ڕۆژێکدا گەیشتووەتە 4.490 ملیۆن بەرمیل.

ئاماژەی بەوەکرد، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا 206 هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، بەراورد بە هەفتەی پێشتر زیادیکردووە.

ڕوونیکردەوە، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا زۆرترین هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە کەنەداوە بووە بەتێکرا گەیشتووەتە 3.270 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا