پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە بەغدا پێشوازی لە کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی دەستی تیرۆر کرد و دووپاتیکردەوە کە قوربانیدانی عیراقییەکان لە شەڕی دژی تیرۆردا، لە یادەوەری مێژوودا دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە (23-1-2024)، د. جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا پێشوازیکرد لە شاندێکی رێکخراوی “قەنادیل ئەلرەحمە” بۆ شەهیدان و قوربانیانی دەستی تیرۆر لە عێراق.
سەرۆککۆمار لەمیانی دیدارەکەدا دووپاتیکردەوە کە قوربانییەکانی عێراق لەشەڕی دژی تیرۆردا لە یادەوەری مێژوودا دەمێنێتەوە چونکە پایەی بنەڕەتی ئەو ئاسایش و ئارامیەیەی کە ئێستا لە وڵاتدا هەیە. هەروەها جەختیشیکردەوە کە خەمخۆریی بۆ قوربانیدەران و کەسوکاری شەهیدان لە پێشینەی کارەکانی سەرۆکایەتی کۆمارە.
د. جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق تیشکی خستەسەر بایەخی بەدواداچوون بۆ دەرکردنی رێنماییەکان سەبارەت بە یاسا و بڕیارە پەیوەندیدارەکان بەم بەشەی کۆمەڵگە لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی دڵنیابوون لە دابینکردنی ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بۆیان وەک وەفایەک بۆ ئەوەی پێشکەشیانکردووە بەمەبەستی بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەسەر گروپە تیرۆریستییەکاندا.
هەروەها سەرۆک کۆمار گوێبیستی رونکردنەوەی ئەندامانی وەفدەکە گرت سەبارەت بە کارەکانی دەزگای (قەنادیل ئەلڕەحمە) و بەرنامەکانی بۆ بەدەنگەوەچونی بنەماڵەی شەهیدان و قوربانیان و ئەو ئاستەنگانەی لەبەردەم سەرخستنی کارەکانیاندا هەیە. وەفدەکە پەرۆشیی بەڕێز سەرۆک کۆماری بۆ گرنگیپێدان بەو چینە قوربانیدەرە، بەرزنرخاند.