بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی: نۆ تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەچەند چالاکییەکی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی نۆ تۆمەتبار دەستگیرکران، کە چەند تاوانێکی دزیکردنیان ئەنجامدابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی نیسان، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەدرێژەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ چاودێریکردنی ناوبازاڕ، نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەچەند چالاکییەکی جیادا نۆ تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە چەندین تاوانی دزیکردنی پارە و ماتۆڕسکیلیان ئەنجامدابوو.

ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک و دەمانچەیەکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

ڕوونیکردەوە، دووان لە تۆمەتبارەکان پێشینەی تاوانیان هەیە و لەچەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەکانی 446 و 30ی مادە هۆشبەرەکان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوون.

جەختی کردەوە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا