وەزارەتی دارایی: هیچ گرفتێك لەبەردەم دابەشكردنی مووچەدا نییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هونەر جەمال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، پارەی پێویستی مووچەی مانگی پێنج بۆ سەرجەم پارێزگا و بانكەكان نێردراوە و هیچ گرفتێك لەبەردەم دابەشكردنی مووچەدا نییە.

لە لێدوانێکدا هونەر جەمال ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکوو درەنگانی ئێوارەش دەرگای بانكەكان كراوە دەبێت و پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەش دەكرێت و هەمووان مووچەی خۆیان وەردەگرن.

بەپێی خشتە، ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی خانەنشینان و پەروەردە دەدرێ، سبەش مووچەی پێنج وەزارەت و سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دەدرێ، بەڵام ئەگەریش هەیه ئەمڕۆ زۆرینەی شوێنەکان مووچەیان پێبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا