وادەی کۆتایی هاتنی خۆڵبارین دیاریکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن کەشی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاو کردەوە، ئاماژەی بەوەدا خۆڵبارین کۆتایی دێت.

بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لەگەڵ بونى تۆزێکی سووک ، لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریەکەی نامێنێت، هەروەها بەرزترین پلەی گەرما 37 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئاماژەیان بەوەشدا سبەی هەینی 24ی حوزەیرانی 2022، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت لە پارێزگاو ناوچەکانی هەرێم:

هەولێر : 38

سڵێمانی : 38

دهۆک : 36

کەرکوک : 41

هەڵەبجە : 40

سۆران : 38

راپەرین : 39

گەرمیان : 43

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا