بەهای 100 دۆلار لەبازاڕدا دەبێتە 135 هەزار دینار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە6ی کانونی دووەم، ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، بەهای 100 دۆلار لە بازاڕدا دەبێتە 135 هەزار دینار.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەهای 100 دۆلار لە بازاڕدا دەبێتە 135 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی ڕابردوودا بەرزوونەوەی نرخی دۆلار بەهۆی بارودۆخی عێراقەوە بووە، بەڵام بەم نزیکانە بەهای 100دۆلار لە بازاڕدا دەبێتە 135 هەزار دیناری عێراقی.

لەکاتێکدا، بانکی ناوەندی عێراق و حکومەتی عێراق، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی چەندین ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا