داوا دەكرێت وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستان داوا دەكەن لەسەر پرسی دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان و چالاكان وەزیری ناوخۆی هەرێم سەردانی پەرلەمان بكات.

ئەو پەرلەمانتارانە لە یاداشتێكیاندا كە ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كردووە داوا دەكەن، بابەتی دەستگیركردنی رۆژنامەنوس و چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی لەسنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بخاتە بەرنامەی كارەوە.

داواش دەكەن، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ئامادەی دانیشتنەكە بێت.

ئەو پەرلەمانتارانە بە‌پێی ماددە‌ی 66 لە‌ پە‌یڕە‌وی ناوخۆی پە‌رلە‌مانی كوردستان یاداشتەكەیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە.

ئەو پەرلەمانتارانە دەیانەوێت لەو دانیشتنەی پەرلەماندا وەزیری ناوخۆ ڕوونكردنەوەی پێویست لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی ئەو ڕۆژنامەنووس و چالاكوانەیان بخاتەڕوو.

لەماوەی رابردوداو بەهۆی نەبوونی مووچەوە ژمارەیەك رۆژنامەنوس و چالاكی مەدەنی لە سنوری بادینان داوایانكرد هاوڵاتیان خۆپیشاندانی مەدەنیانە ئەنجام بدەن، بەوهۆیەشەوە دەستگیركران و تائێستاش بەشێك لەو كەسانە ئازاد نەكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا