ئۆپەراسیۆنێکی فراوان لە سنووری زنجیرە چیای حەمرین دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزێکی هاوبەشی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دیالە و میحوەری باکوری حەشدی شەعبی دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ناوچە سنووربەندکراوەکانی زنجیرە چیای حەمرین کرد.

میدیاکانی حەشدی شەعبی بڵاویانکردەوە، پلانەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە دانراوە و لە پێنج میحوەرەوە جێبەجێکراوە و ئامانج لێی دەستگیرکردنی شانە نوستووەکانی چەکدارانی داعش بووە لەو ناوچانەی کە تیایاندا هێرشدەکاتەسەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی.

ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بەشێوەیەکی چڕوپڕ لەو ناوچانە دەستپێکردەوە کە بۆشایی ئەمنییان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا