وتەبێژی حكومەتی عێراق وەڵامی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی دایەوەو دەڵێت: راست ناکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی عێراق وەڵامی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی دایەوەو رایگەیاند: لێدوانەكەی وتەبێژی حكومەتی هەرێم  تۆمەتی ناڕاست و نابەرپەرسیارانەی لەخۆگرتوەو درۆی بێ بنەمای تێدایە، بەتایبەت تۆمەتی برسیكردنی هاوڵاتیانی هەرێم، ژمارەی پارەداركردنە فەرمییە داراییەكانی بیرچوەتەوە، بەشاهیدی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە 31-12-2023 لەبارەی هێرشە درۆنیەكەی شەوی رابردوی سەر بارەگایەكی هێزی پێشمەرگە لە پیرمام رایگەیاند: ئێمە ئەو لایەنانە و حكومەتی فیدڕاڵ بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر ئەم هێرشە ترسنۆكانەیە، چونكە ئەم گروپە لە یاسادەرچوانە لە لایەن حكومەتی فیدراڵی بودجە و موچەیان پێدەدرێت و چەكدار دەكرێن و بە بەرچاوی حكومەتی عێراقەوە هاتوچۆ دەكەن و چەك و موشەك و درۆن دەگوازنەوە و هێرشی تیرۆریستی دەكەنە سەر دامودەزگا فەرمی و سەربازییەكان.

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق بە ڕاگەیەنراوێك وەڵامی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی دایەوەو دەڵێت: سەرمان سوڕماوە لە لێدوانەكانی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم، چونكە تۆمەتی ناڕاست و نابەرپەرسیارانەی لەخۆگرتوەو زانیاری تێكەڵ و درۆی بێ بنەمای تێدایە، بەتایبەت تۆمەتی برسیكردنی هاوڵاتیانی هەرێم.

وتەبێژی حكومەتی عیراق هەر لەوەڵامەكەیدا ناردنی موچەی فەرمانبەرانی بەبیر وتەبێژی حكومەتی هەرێم هێناوەتەوەو دەڵێت: ژمارەی پارەداركردنە فەرمییە داراییەكانی بیرچووەتەوە، بەشایەتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، پەلەكردن لە بڕیاردان دۆخی سیاسی ئاڵۆزتر دەكات لەگەڵ سیاسەت و بەرنامە نیشتیمانییەكەی حكومەتی عێراق یەكناگرێتەوە، چونكە بەغدا پابەندە بە بەرگریكردن لە بەرژوەندی سەرجەم عێراقییەكان بەبێ جیاوازی و ئەركی حكومەتی عێراقیشە پارێزگاری لە ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری سەرتاسەری وڵات بكات.

ئاماژەی بەوەشکرد، حكومەتی عێراق رێكاری پێویستی گرتووەتەبەر بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرش و بۆردومانەكان، بەڵام لێدوانی لەو جۆرە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی دروستكردن بۆ لێكۆڵینەوەكان بەتایبەتی كە هێزە ئەمنییەكان بەهەماهەنگی حكومەتی هەرێم لێكۆڵینەوە دەكەن و حكومەتی عێراقیش دژی هەموو جۆرە هێرش و بۆردومانێكە لە هەرێمی كوردستان بێت یان شارەكانی تری عێراق و كاریش بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی هێرشەكان و رادەستكردنیان بەیاسا دەكات بۆ ئەوەی سزا بدرێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا