برازاکەی قادر حاجی عەلی فڕۆکەیەکی عێراقیی لە کەوتنەخوارەوە ڕزگاردەکات

پۆڵەتیک پرێس

كچە كوردێكی خەڵكی شاری سلێمانی كە برازای قادری حاجی عەلی سیاسەتمەداری كوردە گیانی سەرنشینانی فڕۆكەیەكی رزگاركردو نەیهێشت فڕۆكەكەیان بكەوێتە خوارەوە، بەهۆی ئەوەشەوە لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە سوپاس كرا.

عەباس عومران بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراق سوپاسی تیمی گەشتی فڕۆكەیەك كردووە كە فڕۆكەی جۆری (B737-800/YIASJ) لە فڕۆكەخانەی بەغدادەوە بۆ فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ ئەنجامیداوە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو فڕۆكە نەفەر هەڵگرە لە كاتی گەشتەكەیدا روبەڕووی گێژەڵوكەیەك بوەتەوە، بەڵام تیمی فڕۆكەكە توانیویانە بە سەلامەتی سەرنشینەكان رزگار بكەن.

ئەوەشهاتووە، كاپتنی فڕۆكەكە پیاوێك بووە بە ناوی كەمال عەباسی، یاریدەدەرەكەشی كچە كوردێكی خەڵكی شاری سلێمانی بووە بە ناوی (وەرتێ بەكر حاجی عەلی)، كە برازای قادری حاجی عەلی سیاسەتمەدارو هونەرمەند حەمە جەزایە.

باسی لەوەشكردووە، بەڕێوەبەری هێڵی فڕۆكەوانی عێراق، كەمال عەباس و وەرتێ بەكر وەكو دوو فڕۆكەوانی بەئەزموون ناودەبات كە دوای نزیكەی كاتژمێرێك و ٣٠ خولەك فڕین بە ئاسمانی شاری ئیستانبوڵدا، توانیویانە سەرنشینەكان بەسەلامەتی بگەیەننە سەر زەوی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا